ئه‌فشین سۆهرابزاده به‌ندكراوی سیاسیی كورد سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه له زیندانی میناب بۆ زیندانی ئێڤین له تاران گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، گۆاستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه نه‌خۆشه له حاڵێكدایه كه ٤ مانگ له‌وه‌پێش داوای له ده‌زگای قه‌زایی كردبوو كه بۆ زیندانێكی بگۆازنه‌وه تا بتوانێ چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌كه‌ی بكا، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵ و نیوێك وه‌ڵامی داواكاریی ناوبراو نه‌دراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بارودۆخی ئه‌م به‌ندكراوه له زیندانی میناب گوتبووی بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌فشین به‌ره‌و باشی ناڕواو فشاری خوێنی ٧ له‌سه‌ر ٨ بووه‌و به‌م حاڵه‌ش له زیندانی مینابه‌وه بۆ ئێڤینی تاران گۆاستراوهتهوهو ئیزنیان پێ نه‌داوه هیچ چه‌شنه پێداویستییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ.
ئه‌فشین سۆهرابزاده ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵه. ناوبراو به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه و خوێنڕێزی له بارودۆخێكی ته‌ندروستیی خراپ دایه.
سۆهرابزاده به هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه جگه له ئێسك و پێست هیچی لێ نه‌ماوه‌ته‌وه، دادستانی میناب و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له سنه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به‌م نه‌خۆشییه‌وه پاس پاسێنی پێده‌كه‌ن و هیچ مهرهخهسییهكیان پێ نه‌داوه.
ئه‌فشین سۆهرابزاده، خه‌ڵكی شاری كرماشان له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٩ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیاران ده‌سبه‌سه‌ر كرا و له لایه‌ن لقی 2ی دادگای ئینقلاب له شاری سنه به تاوانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی حوكمی ٢٥ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی مینابی به‌سه‌ردا سه‌پا. ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٠ له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه‌وه بۆ میناب دوور خرایه‌وه.
شایانی باسه كه ئه‌م زیندانییه سیاسییه كورده له كاتی دهسبهسهركرانیدا له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیاران له لایه‌ن شه‌هرام ڕه‌حیمی جێگری ئه‌و كاتی ئیتلاعات زۆر به توندی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دراوه.