پێكدادانی ماشێن له ڕێگه‌ی سه‌قز ـ بۆكان ٤ كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی زریان له ڕێگه‌ی نێوان سه‌قز ـ بۆكان دوو ماشێنی په‌یكان و پێژۆ خۆ پێك داده‌ده‌ن و به هۆی خێرایی زۆری ماشێنه‌كان، یه‌كیان ئاگری تێبه‌ر ده‌بێ و شۆفیری پێژۆكه له جێ‌دا ده‌مرێ و ٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
مه‌ئموورانی ئاگركوژێنه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ئه‌م ماشێنه ده‌كوژێننه‌وه‌و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه ڕادهگۆازن. سه‌رهه‌نگ كه‌ریم وه‌یسی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ڕێگه‌وبانی شاری سه‌قز هۆكاری ئه‌م پێكدادانه‌ی بۆ لادان به‌ره‌و لای چه‌پی په‌یكانه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
شایانی باسه كه له ئێران مردن له ڕێگه‌ی ماشێنه‌وه به هۆی خراپی ڕێگه‌وبانه‌كان و ناستانداردبوونی ماشێنه‌كان له پله‌ی دووهه‌م دایه له حاڵێكدا له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌م حاڵه‌تانه له پله‌ی نۆیه‌می مردن دا جێگیر كراون.