جێگری ده‌رمانیی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی كرماشان وێڕای ئاماژه به كه‌مبوونی قهرهویڵهی نه‌خۆشخانه له‌م پارێزگایه گوتی، هه‌ر ئێستا بۆ گه‌یشتن به ئاستی ستانداردی نه‌خۆشخانه‌كان، زیاتر له ١٣٠٦ قه‌ره‌وێڵه‌ی دیكه‌ش پێویسته.
دوكتور حه‌میدڕه‌زا شتابی وێڕای ئاماژه به كه‌مبوونی ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه گوتی هه‌ر ئێستا له‌م پارێزگایه ٢٧٠٠ ته‌ختی نه‌خۆشخانه هه‌یه كه وه‌ڵامده‌ری نه‌خۆشه‌كانی ئه‌م پارێزگایه نییه.
ناوبراو ده‌ڵێ به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی پۆلێنكردنی خزمه‌تگوزاریی پشكنینی وه‌زاره‌تی بێهداشت، ده‌رمان و فێركاریی پزیشكی، هه‌ر ئێستا ئه‌م پارێزگایه پێویستیی به زیاتر له ١٣٠٦ قهرهویڵهی نه‌خۆشخانه هه‌یه.
شتابی وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م بواره‌وه ئێمه ئاماده‌ین هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ١٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی به كه‌رتی تایبه‌ت له شه‌قامی شه‌ریعه‌تی له حاڵی دروست كردن دایه كه تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونی قهرهوێڵهكانی ئه‌م پارێزگایه داده‌نێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م گیروگرفته له ته‌نیشت به‌دواداچوون بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی زۆركرانی قهرهوێڵهكانی نه‌خۆشخانه‌ی ٥٤٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی به ٧٥٠ قه‌ره‌وێڵه، به‌رنامه‌گه‌لی گه‌شه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان له ده‌ستووری كاری ئێمه دایه‌و خه‌ریكین ڕێژه‌ی قهرهوێڵهكانی ئه‌م پارێزگایه زیاتر بكه‌ین.