سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ئێران به هۆی قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، ناوبراوی وریا كردۆته‌وه و سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی حیزبێكی ریفۆرمخواز له لایه‌ن ناوبراوه‌وه كاردانه‌وه‌ی نیشان داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی “دیگربان”، سادق لاریجانی ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌می وریاكردۆتهوه كه دژی شورای نیگابان “په‌راوێزسازی” نه‌كا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئێران پێویستیی به هاودڵی و هه‌واڵدان بۆ كاری له خۆبوردویی هه‌یه.
ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بێنێ ده‌ڵێ، بۆچی هێندێكان له پشت سه‌ری شورای نیگابان قسه ده‌كه‌ن و شه‌ڕ ههڵدایسێنن.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی حه‌وتووی ڕابردوو گوتبووی كه شورای نیگابان ته‌نیا ئه‌ركی چاودێریی له ئه‌ستۆیه كه پاش قسه‌كانی ناوبراو له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران و ڕه‌وتی پاوانخوازانی توندڕه‌و ڕووبه‌ڕوو بۆوه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه كاربه‌ده‌سته پاوانخوازه ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به هاوكاریی گرووپێك له ڕێفۆرم خوازان ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕ تا پێكهاته‌ی مه‌جلیسه‌كانی شوورای ئیسلامی و خوبره‌گانی ڕێبه‌ڕی بگۆڕن.
ئه‌وان ڕاگه‌یه‌ندرانی بوونی حیزبی “یه‌كیه‌تیی میلله‌تی ئێرانی ئیسلامی” وه‌ك یه‌كێك له نیشانه‌كانی هه‌وڵی ڕێفۆرم خوازان بۆ گه‌یشتن به مه‌جلیس ناودێر ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییش له‌م باره‌وه به‌و حیزبه‌ی گوتووه “هێندێك له‌م كه‌سانه‌ی كه له ڕه‌وتی فیتنه‌ی ٨٨دا ئاژاوه‌یان گێڕا و كۆمهڵێكیشان حوكم دران، ئێستا به ڕه‌نگ و لوعابێكی دیكه‌وه هاتوون و حیزبێكیان پێك هێناوه.”