بە پێی ڕاپۆڕتی هێرانا جەماڵ گوودەرزی تەمەن ٣٦ ساڵ هاونیشتمانی دانیشتووی گوندی چرۆسانە سەر بە شاری کامیاران کە لە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ مانگی ئەمساڵدا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، دوای دوو حەفتە ڕاگرتن لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران، بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە ڕاگوێزرا. ناوبراو دوای تێپەڕبوونی دو حەفتە لە دەسبەسەربوونەکەی پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە گرت و ڕایگەیاندبوو کە دەیبەن بۆ بەندیخانەی گشتیی ئیتلاعاتی شاری سنە.
جەماڵ گوودەرزی، لە مانگی ڕابردوودا بەتۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندامبوون لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە. بەپێی زانیارییەکان کە بڵاو بووەتەوە، ناوبراو بۆ ماوەی هەشت ساڵ ئەندامی ئوپوزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی بووە.