محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه یارانه له 2 میلیۆن كه‌س ده‌بڕدرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، نۆبه‌خت وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ری هه‌ڵه كردن له سڕینه‌وه‌ی ناوی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه یارانه وه‌رده‌گرن هه‌یه و له‌وانه‌یه پاش ده‌سكاری كردنه‌وه‌ی ئه‌م لیسته كه‌سانێكیش ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
ناوبراو گوتی “به‌م حاڵه‌ش به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه بانكه هه‌واڵگرییه‌كان زانیاریی ته‌واویان له به‌ر ده‌ستدا نییه، ڕه‌نگه له هێندێك حاڵه‌تدا تووشی هه‌ڵه بن و ئێمه‌ش هه‌لی پێڕاگه‌یشتن به شكایه‌ته‌كانی خه‌ڵكمان ڕه‌خساندووه، هه‌ر بۆیه سڕینه‌وه‌ی ناوی یارانهوهرگرهكان به هه‌ڵه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌سییه‌وه له نێو 2 میلیۆن كه‌سدا شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نییه.”
پێشتریش سه‌رچاوه ده‌وڵه‌تییه‌كان ئامارێكیان له نێوان ٥٠ تا ٢٠٠ هه‌زار كه‌س و ته‌نانه‌ت 1 میلیۆن كه‌س له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه یارانه‌یان لێ ده‌بڕن، ڕاگه‌یاندبوو.
محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت هه‌روه‌ها باسی له ته‌رخان كرانی بوودجه قورسه‌كان له ساڵی ١٣٨٩ بۆ جێبه‌جێ كرانی قانوونی ئامانجدار كردنی یارانه‌كان كرد و گوتی: “نه ته‌نیا به‌پێی قانوون هیچ پاره‌یه‌ك بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێ نه‌كراوه، به‌ڵكوو له‌م ماوه‌یه‌دا ٥٩ هه‌زار میلیارد تمه‌نیشیان له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرتووه.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌ره‌وپێش بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجدار كردنی یارانه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ چڕ بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئه‌م وڵاته له بواری ئابوورییه‌وه فشارێكی زیاتری خستۆته سه‌ر خه‌ڵك.
له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی چه‌ندین جار باسی له بڕینی یارانه له توێژه ساماندار و پڕداهاتهكان كردووه به‌ڵام یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین گرفته‌كان له‌م بواره‌وه نه‌بوونی زانیاریی ورد و ده‌قیق له بابه‌ت ئاستی داهاتی بنهماڵهكانه كه ڕه‌وتی جێبه‌جێ كرانی ئه‌م قانوونه‌ی خاو كردووه