محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی خه‌رمانان له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی كرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له ئێران گوتی ئه‌م مه‌سه‌له پێویستی به ئاڵوگۆڕی “شێوازه نادروسته‌كانی ئا‌مریكا” هه‌یه و پێداگری كرده‌وه كه، هێشتا زۆر زووه قسه له سه‌ر دووباره كرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له تاران بكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ده‌نگ و ڕه‌نگ، زه‌ریف كه له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده بوونی هاوتا بریتانیاییه‌كه‌ی خۆی له تاران قسه‌ی ده‌كرد، له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه “ئێستا كه باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران كراوه‌ته‌وه، ده‌كرێ هیوامان به كرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئامریكاش بێ؟”
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وڵامدا گوتوویه‌تی: “ئێمه پێشتریش پێوه‌ندیی سیاسیمان له‌گه‌ڵ بریتانیا بووه، هه‌رچه‌ند بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م پێوه‌ندییانه تووشی ئاسته‌نگ ببوون، به‌ڵام ئێستا هاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران بارودۆخه‌كه وه‌ك ڕابردووی لێ هاتۆته‌وه.”
زه‌ریف هه‌روه‌ها گوتی: “بارودۆخی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامریكادا جیاوازه و خه‌ڵك له هه‌مبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا نیگه‌رانن.”
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی: “خه‌ڵك ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وته هه‌ڵه‌كان و به دوور له عه‌قڵانییه‌تی ئا‌مریكا له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا بوون ، هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته بگۆڕدرێ و بارودۆخی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه جیاوازه.”
شایانی باسه كه به‌دوای دوایین ڕێككهونی نێوان ئێران و زلهێزه جیهانییه‌كاندا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 1ی خه‌رمانان ئێران و بریتانیا هاوكات باڵوێزخانه‌كانی خۆیان له‌م دوو وڵاته كرده‌وه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه دوایین پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئێران، له لایه‌ك پێویستی به بڕیاری كۆنگره‌ی ئا‌مریكا هه‌یه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێ خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیش په‌سندی بكا.
باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له تاران له سه‌ره‌تای شۆڕشی ٥٧ و له ڕه‌وتی په‌لاماری هێزه‌كانی ڕێژیم بۆ سه‌ر ئه‌م باڵوێزخانه‌یه و به بارمته گرتنی كارمه‌نده‌كانی، كه ٤٤٤ ڕۆژی خایاند تا ئێستا هه‌ر داخراوه.
له‌م ماوه‌یه‌دا تاران و واشینگتۆن پێوه‌ندیی دیپڵۆماتیكیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌بووه تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه له ڕه‌وتی دانووستانه ناوكییهكاندا محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف و جۆن كێری، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئا‌مریكا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتن و ئه‌م پێوه‌ندییانه پێیان ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه.
ئه‌كبه‌ر هاشمیی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی كۆڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام، دانووستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان تاران و واشینگتۆنی به تابۆشكێنی زانیوه و وتوویه‌تی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئامریكاش له تاران شتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره و چاوه‌ڕوان نه‌كراو نییه.