• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

یادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان بەرزڕاگیرا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/08/26
جۆری بابەت: کوردستان

لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ، یاد و ناوی شەهیدانی ڕێگای سەوز هێشتنەوەی نیشتمان، شەریف باجوەر و هاوڕێیانی بەرز ڕاگیرا.
ئەو ڕێوڕەسمە کە لە دارسەیرانی مەریوان بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئەو شارە و بەشێکی بەرچاو لە ژینگەدۆستان و چالاکانی مەدەنیی کورد بەڕێوەچوو، یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی چوار ژینگە پارێز بەناوەکانی شەریف باجوەر، ئومێد کۆنەپۆشی، رەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پەژووهی کە ساڵی ڕابردوو لە ئاگری ماڵوێرانکەری دارستانەکانی ناوچەی مەریوان گیانیان بەختکرد بەرزڕاگیرا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سۆزی شمشاڵی کوردی دەستی پێکرد و پاش ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان و تێکۆشەرانی ژینگەپارێز و نیشتماندۆست، نێو ئاپۆڕای خەڵک سروودی حەماسی دەنگی‌دایەوە.
خەڵکی ئەمەگناس و تاساوی کورد بە ئامادەبوونیان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ژینگە سەلماندیان کە هەتاسەر بە ڕێبازی سەوزی شەهیدانی ژینگە وەفادارن و، دڵسۆزترین ڕۆڵەکانی خۆیان فەرامۆش ناکەن.
لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان خوێندرایەوە کە بە باسکردن لە هەڵوێستی بەرز و ئینسانی شەریف باجوەرو ئومێد کۆنەپۆشی دوو ئەندامی چالاکی ئەو ڕێکخراوەیە ، خەمی لە دەستدانیانی بە خەمێکی کوردستانی لە قەڵەم دابوو.
هەروەها لە دڕێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا نازدار هەقپەرەست هاوژینی شەریف باجوەر لە تۆێی پیامێکدا سپاس و پێزانینی بنەماڵەی باجوەر و کۆمەڵگەی ژینگەپارێزانی پێشکەش بە خەڵکی کوردستان کرد.
لە بەشێک لە پەیامی نازدار هەقپەرەست هاتبوو؛ ” شەریف لە خۆشەویستیی کوردەوە ، فێر بوو هەموو مرۆڤی خۆش بوێ و لە خۆشەویستیی کوردستانەوە فێر بوو ، هەموو زەوی بەلانکە و دایکی خۆی بزانێ. هەر لەو پێناوەشدا بوو بیرۆکەی “پێنج شەممەی مێهرەبانی” لە زەینیدا شکلێ گرت و وەک ئامانج و هیوایەک بۆ داهاتوویەکی مرۆڤدۆستانە گرنگییەکی زۆری پێدا و یەکەم هەنگاوەکانی بۆ پەرەپێدان و گشتگیرکردنی ئەو بیرۆکەیە هەڵگرت. ئەو لە قووڵایی ناخی دا ، مرۆڤێکی بەمانای تەواوی وشە بوو ، هەربۆیە لە کار و کردەوە و پەیڤیدا ، مرۆڤایەتیی دەکەوتە شەپۆلان .
شەریف، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە مرۆڤێکی دڵ ناسک و نەرم و نیان بوو ، فێری کردین کە لەبەرامبەر نەهامەتی و وەیشوومە و زریاندا ، ئاویەر و بێستوونێ بین لە بەرخۆدان و بەچۆکدانەهاتن”.
ئەو ڕێوڕەسمە لە کەشێکی کوردانەو بوێرانە بە خوێندنی سروود و ئاوازی شؤڕشگێڕانە کۆتایی ‌پێهات.
شیاوی باسە پێشتر ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بانگەوزێکدا داوی لە خەڵک کردبوو کە کاتژمێر ٥ و نیوی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی بەشداریی بکەن لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە.

 

1 لە 2
- +

1.

2.

 

1 لە 9
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist