سێیەمین فستیڤاڵی ئاواز و مەقامەکۆنەکانی ئامێری تەنبوور لە ئاوایی بانزەلانی داڵاهۆ ، بەبەشداریی هۆگرانی ئەو ئامێرە پیرۆزەو پێشوازی بەربڵاوی خەڵکی ناوچەکە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو.
لە سێیەمین فستیڤاڵی تەموورە کە بە هاوکاری “خانەی تەمبوور” و ژەنیارانی لێهاتووی ئەو ئامێرە بەڕێوەچوو، بەهرەمەندانی تەمەن ١٠ تا ٣٠ ساڵ کەوتنە کێبەرکێیەوە.
لەو فستیڤاڵەدا ١٠ گرووپ لە چوار پارێزگای کوردستان و شەش پارێزگای ئێران تێیدا بەشدارییان کرد.
جێیئاماژەیە کە ناوچەی داڵاهۆی کرماشان بە یەکێک لە پایتەختەکانی ئامێری تەنبوور یان “تەموورە ” دێتە ئەژمار و ئەو ئامێرە مووسیقاییە لە نێو خەڵکی ئەو ناوچە جێگایەکی تایبەتی هەیە.
شایانی باسە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا سێ فستیڤاڵی دیکە لە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ” فستیڤاڵی خەرمانان و ئەسپێ ڕەسەنی کوردی، فستیڤاڵی میوە بەهەشتییەکان” لەو پارێزگایە بەڕێوەچووە.