ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی بانه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ١ی خه‌رمانانی ٩٤، مه‌حموود به‌گی ئیختیارهدین ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و باوکی شه‌هید حامید ئیختیارهدین له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا به‌هۆی پیری و نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
مه‌حموود به‌گ، کوڕی حاجی حه‌مه‌به‌گ و خه‌ڵکی ئاوایی یه‌ک و باوا ساڵی ١٣٥٨ وه‌ک هێزی به‌رگری و پاشان وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک و هه‌ڵسوڕی ئه‌م حیزبه کار و تێکۆشانی خۆی ده‌ست پێ کرد و له چه‌ندین شه‌ڕی ناوچه‌ی بانه‌دا چالاکانه به‌شداریی کرد.
کوڕێکی ناوبراو به ناوی حامید ئیختیارهدین که پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و له هێزی شه‌هیدانی “وێردی”دا خزمه‌تی به حیزب و گه‌له‌که‌ی ده‌کرد، له ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوی شه‌هید بوو.
شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئیختیارهدین که دانیشتووی هه‌ر دوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن، بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێرن و ٤ ڕۆڵه‌ی ئازا و قاره‌مانی ئه‌م بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه به ناوه‌کانی “حامید، عێزه‌ت، مه‌جید و که‌ریم” له ڕێگه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی نیشتماندا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مهحموودبهگی ئیختیارهدین سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری به‌ڕیزیان به تایبه‌تی و خه‌ڵکی ناوچه‌ی بانه به گشتی ده‌کا و خۆمان به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانین.