ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی به‌جێمای شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، له شاری سه‌رده‌شت قوربانیی لێكهوتهوه.
به‌پێی هه‌واڵی ماف نیوز سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو له پڕۆژه‌یه‌كی مین پووچه‌ڵكردنه‌وه له ناوچه‌ی ئاڵواتانی شاری سه‌رده‌شت كه‌سێك به ناوی یه‌دوڵڵا غوڵامی نه‌سه‌ب به مینێكی دژه نه‌فه‌ر بریندار ده‌بێ.
یه‌دوڵڵا غوڵامی نه‌سه‌ب خه‌ڵكی شاری دێهلۆرانی پارێزگای ئیلامه كه به‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م مینه‌دا لاقی چه‌پی بریندار ده‌بێ.
ناوبراو ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كه‌وتووه‌و له ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه.
حه‌وتووی ڕابردووش له شاری كرماشان، كه‌سێك به ناوی فه‌ردین محه‌ممه‌د به‌یگ ئه‌ندامی ناوه‌ندی مین پوچه‌ڵكردنه‌وه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك بریندار بوو.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 20ی گه‌لاوێژی ساڵی پێشوو له وه‌ها ڕووداوێكدا له ناوچه‌ی قه‌سری شیرین كه‌سێكی دیکه به ناوی عه‌لی به‌هرامی خه‌ڵكی ئاوایی باباحه‌یده‌ر له باری ده‌روونییه‌وه تێک چووه.