حیفازه‌تی زیندان و هێزه ئینتزامییه‌كانی پارێزگای ئیلام، بۆ پێكهێنانی ترس و خۆف له زیندانی ناوه‌ندیی شاری ئیلام مانۆڕێكی له نێو ئه‌م زیندانه‌دا به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ڕۆژی ڕابردوو ئیداره‌ی زیندانه‌كانی پارێزگای ئیلام بۆ ترساندن و تۆقاندنی زیندانیان، هێرشیان کرده سه‌ر زیندانیانی سیاسی و وه‌به‌ر لێدان و كوتانیان دا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناو زیندانی ئیلام، ئه‌م مانۆڕه له ژێر ناوی “مانۆرێك به مه‌به‌ستی خێرایی و هێزی به‌كرده‌وه بۆ دابینكردنی نه‌زم و ئه‌منیه‌ت له‌م زیندانه” به‌ڕێوه‌چوو، كه هێزه‌كانی یه‌گانی حیفازه‌ت به به‌شداریی هێزی تایبه‌تی ئینتزامیی ئه‌م پارێزگایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیندانیان له كاته‌كانی شۆڕش و كۆنتڕۆڵی نه‌زم و ئه‌منیه‌ت و ڕزگاركردنی بارمته‌گرتن به‌ڕیوه‌یان برد.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌ندكراوان، به‌ڵام ئه‌م مانۆڕه بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێرییه به‌رده‌وام بوو.
به‌كارهێنانی به‌ندكراوان له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به لێدان و كوتان، بۆ به‌رنامه‌دانان و پێشبینیی گه‌ڵاڵه‌كانی حیفازه‌تی و ئه‌منیه‌تی و جێبه‌جێكردنی مانۆری هاوبه‌ش له زیندانه‌كان كه‌شێكی مه‌ترسیداریان له نێو زیندان پێك هێنابوو.