تۆڕى میدیایی تەلەڤزیۆنى ئەمریکایی سی.ئێن.ئێن لە زمانى هەندێک لە بەرپرسە سەربازى و ئەمنییەکانى دەوڵەتى واشنتۆن و بە پشتبەستن بە وێنەکانى مانگى دەستکرد، کە ڕژێمى ئێران خەریکى خۆئامادەکردنە بۆ هەڵدانى مووشەکێکى نوێیە.
وێنە هەڵگیراوەکان لە مانگی دەسکردی کۆمپانیا ئەمریکاییەکان باس لەوە دەکەن کە ماشێنی هەڵگری چەکوچۆڵی گەورەو قورس بە شێوەی گوماناوی هاتوچۆیان کردووە و ڕاکێتی گەورەیان گواستۆتەوە بۆ شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان.
هەرچۆنێک بێت، چەند بەرپرسێکى ئەمنى و بەرگرى ئەمریکا پێداگرییان لەوە کردووەتەوە کە ڕژێمى ئێران مەوداى بڕینو وردبوون و دەقیقى ئەنجامگیریی مووشەکەکانى بەرزتر کردووەتەوە و هەر ئەمەیش بووەتە هۆى نیگەرانی هێزەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە و ئەگەرى هەیە بکەونە بەر گورزى ئەم مووشەکانە.
جێیوەبیر هێنانەوەیە کە ڕێژێم لەم دواییانەدا مووشەکێکى نوێى لە مۆدێلى شەهاب تاقی کردەوە
شایەنی باسەکە بناژۆخوازەکانی کۆماری ئیسلامی لە گێرەوکێشەکانى ئەم دواییەى نێوان تاران و واشنتۆن، بە ئاشکرا پێشنیاریان کرد کە جگە لە جووڵە دەریاییەکانی کەنداوى فارس و دزینى پاپۆڕ و نەوتهەڵگرە دەرەکییەکان، پێویستە ڕێژێم توانا و هێز و دەسەڵاتـى خۆى لە بەرنامە مووشەکییەکان نیشان بدات و بەهێزترى بکات.