له ماوه‌ی 5 مانگی ئه‌مساڵدا ١١٦ جار ئاگر له جه‌سته‌ی لێره‌واره‌كانی سه‌رده‌شت به‌ربووه.
به‌پێی ئاماری ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری سه‌رده‌شت له ماوه‌ی 5 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ١١٦ حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه له لێره‌واره‌كانی ئه‌م شاره‌یان كۆنتڕۆڵ کردووه‌و له‌وانه‌یه له‌م ئاسته‌ش زیاتر بێ و ئه‌وان ئاگاددار نه‌کرابنه‌وه یان به هۆی ئاسته‌میی شوێنه‌كه نه‌یانتوانیبێ فریای که‌ون.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه له ماوه‌ی 5 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌چاو ساڵی پێشوو ڕیژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان 3 هێنده زیادی کردووه.
شایانی باسه كه زۆربه‌ی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه به هۆکاری مرۆڤی بووه و هێندێك كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتزامییه‌كان بۆ پاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كان به گولله‌ی ئاگردار لێره‌واره‌كانی كوردستان كراونه‌ته خه‌ڵووز.