عه‌تائوڵڵا سوڵتانی سه‌بوور، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده و توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران گوتوویهتی٩ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته نه‌خوێنده‌وارن. سوڵتانی سه‌بوور له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی مێهر بوونی ئه‌م ڕێژه نه‌خوێنده‌واره‌ی له ئێران به كاره‌سات ناو بردووه و وتوویه‌تی پێویسته بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م حه‌شیمه‌ته نه‌خوێنده‌واره ناوه‌ند و ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ش هاوكاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان بكه‌ن. ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده و توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی، گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئێستای په‌روه‌رده و بارهێنانی به هاوكاری نه‌كردنی ڕێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری زانی و گوتی: به‌داخه‌وه هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه په‌روه‌رده و ڕاهێنان ته‌نیا ئه‌ركی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنانه، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه په‌ره‌ی به نه‌خوێنده‌واری داوه. به‌وته‌ی ناوبراو زۆرترین ئاماری نه‌خوێنده‌واری له ئێران له قۆناغی ته‌مه‌نیی ٣٥ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه. ساڵی ڕابردووش عه‌لی باقرزاده، جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده و بارهێنان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، ئاماری نه‌خوێنده‌وارانی ئه‌م وڵاته‌ی تا ئاستی ٣ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندبوو. ئه‌م ئاماره گرووپی ته‌مه‌نیی ژێر ٥٠ ساڵ ده‌گرێته‌وه. شایانی باسه كه پارێزگای تاران پاش سیستان و به‌لووچستان پله‌ی دووهه‌می نه‌خوێنده‌واریی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ ته‌رخان كراوه.