لە سنوورەکانی ئێران ١٤ کەمپی ڕاهێنانی تێرۆریستان هەیە کە لە لایەن سپای قودسی سەربە سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە بەڕێوەدەچێت.
گۆڤاری “دەیلی ئستار” لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا باس لە ١٤ کەمپی ڕاهێنانی تێرۆریستی دەکات کە لە سنوورەکانی ئێران خەریکی ڕاهێنانی تێرۆریستانی ئەفغانی ، لوبنانی ، یەمەنی ،عێراقی، پاکستانی ،ئێرانی و سوورین بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ڕۆژاوا و وڵاتە ئورووپاییەکان.
هەروەها باس لە یەکێک لەو کەمپانە دەکا کە لە جەزیرەی قێشم لە نزیک گەرووی هورموز دایە و وەکوو گەورەترینی ئەو کەمپانە پێناسەی دەکا.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردووش بەرپرسانی ئەفغانستان ئاشکرایان کرد کە ئێران لە دەوروبەری پارێزگای خوراسان بنکەی ڕاهێنانی سەربازیی بۆ ئەندامانی گرووپی تاڵبان کردوتەوەو لە رێگایەوە خەریکی دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتایە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکارییەوە بە سیاسەتی شەڕخوازانەی خۆی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی تێکدانی ناوچەکەو، جیهان بەشێکی زۆری داهاتی خەڵکی ئێرانی لە ڕیگەی تیرۆر و تێرۆریستپەروەرییەوە خەرجکردووە و دەیکات.