سەرۆکی پولیسی ڕێگاوبانی ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ کە لە یەک کاژێردا ٢کەس لە ئێران بە هۆکاری تەسادفی ماشینەوە گیانیان لەدەستدەدەن.
كەمال ھادیانفەر فەرماندەی پۆلیسی ھاتووچۆ لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باس لە کوژرانی ٦٥٣٤ کەس لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ڕێگاوبانەکانی ئێراندا دەکا و دەڵێ ئەمساڵ ئاماری کوژراوانی ڕێگاو بانەکانی ئێران زۆر زیادی کردووە ، ناوبراو ئەمەی بۆ خراپی ڕێگاوبانەکان و کوالێتی خراپی ماشینەکان و هەروەها بێتاقەتی و ماندووبوونی جەستەیی و دەروونی شۆفێرەکان گەڕاندەوە.