بەشێکی دیکە لە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێرینی کرماشان پێشوازییان لە ٢٥ی گەلاوێژ شاڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گەلاوێژ دەستەیەکی دیکە لە لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کوردپەروەری کرماشان، ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا ئەندامان و دۆستانی وەفاداری حیزب لە شاری کرماشان بە ڕۆژی ڕووناک، بە نووسینی دروشم و بەبڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندیدار یادی ٧٤ی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت و، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە.
شیاوی باسە لە یەکەمین رۆژانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، چالاکییە تەبلیغییەکان لە شاری کرماشان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ دەستی پێکردوەو ئەمە سێیەمین چالاکییە کە لەنێو گەورەشاری کرماشان و دەوروبەری ئەو شارە بەڕێوەچووە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە تێکۆشانی خەمخۆرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە پارێزگای کرماشان دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێڕێ.