کۆبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنانی ئێران‌و عێڕاق له مه‌هاباد که نیزیک به ساڵێکه باسی دهکرێو مانۆڕی ته‌بلیغی له‌سه‌ر ده‌درێ، هه‌ر به یه‌کجاری پشتگوێ خراوه‌و له ئێستادا که‌س باسی ناکا.
له ساڵی ڕابردووه‌وه باس له به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئابووری له مه‌هاباد به میدیایی کراو له لایه‌ن ناوه‌نده حکومییه‌کانه‌وه ته‌نانه‌ت ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ی بانه‌مه‌ڕی ٨٤ بۆ گرتنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دیاری کراو؛ هه‌ر ئه‌و کات ماڵپه‌رێکی ئێنتێرنێتی وه‌ک تریبوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه کرایه‌وه، به‌ڵام دوای نیزیک به ساڵێک له که‌س له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی پرسی‌و نه که‌س وه‌ڵامی هۆکاره‌کانی نه‌گرتنی ده‌داته‌وه.
ماڵپه‌ری ناوچه‌یی “ڕوانگه” ده‌ڵێ ڕووداوه‌که‌ی هۆتێل تارای مه‌هاباد له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی بانه‌مه‌ڕدا بووه بیانووی دواکه‌وتنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام ئێستا ئیدی ڕوون‌و ئاشکرایه که هه‌موو ئه‌وانه بیانوو بۆ نه‌گرتنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون‌و وادیاره هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا شتێکی وا له گۆڕێ‌دا نه‌بوه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوه که مانگێک دوای ڕووداوه‌که‌ی هۆتێل تاراو له حاڵێکدا له سه‌ر کاریگه‌ریی مه‌نفیی ئه‌و ڕووداوه له‌سه‌ر پرسی وه‌به‌رهێنان مانۆڕی زۆر درا، ڕاگه‌یه‌ندرا که دوای مانگی ڕهمهزانو رێک ڕۆژی١٣ی گه‌لاوێژ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌گیرێ‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌کیش بۆ ئاماده‌کاریی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌به‌شداریی فهرماندارو ڕیش سپیوکهسایهتییهکانی مه‌هاباد له فه‌رمانداری گیرا که دوایه ده‌رکه‌وت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ره‌سمی نه‌بوه.
ماڵپه‌ڕی روانگه ده‌نووسێ له حاڵێکدا که ئێستا ئیدی که‌س باسی ئه‌و کۆبوونه‌ویه ناکاو هه‌موو له به‌رپرسایه‌تییه‌کان خۆ ده‌دزنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئاسه‌وارێکیش له ماڵپه‌ڕی کۆبوونه‌وه‌که‌ش نه‌ماوه، گومانه‌کان له‌وه به‌هێزتر ده‌بن که له بنه‌ڕه‌تدا قه‌رار نه‌بوه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاو له مه‌هاباد بگیردرێ.
ڕوانگه له‌و باره‌وه ڕای چاوه‌دێرێکی سیاسی موهابادی وه‌رگرتوه و له زاری ئه‌و چاوه‌دێره‌وه ده‌نووسێ ساڵی ٨١، وایه ١٣ ساڵ له‌وه پێشیش له‌باره‌ی دروستکردنی کارخانه‌ی قه‌ندی مرواریدی مه‌هاباد شتێکی وا وهرێخراو ته‌نانه‌ت قوڵینگی لێدانی پڕۆژه‌که‌ش لێدراو تابڵۆشی بۆ داکوترا؛ که‌چی دوایه ده‌رکه‌وت هه‌موو فشهفشو مانۆڕی ته‌بلیغی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه‌و کارخانه‌ی پیترۆشیمیی بۆکانیش نمونه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و مانۆره تهبلیغیو هه‌راو هوریا بێ بنه‌مایانه بوو.