گرووپی سەرەكیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە دەڵێ لەبارەی بەرنامەو پڕۆژهی نێردراوی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووكان بۆ وتووێژی نوێی ئاشتی تێبینیو سهرنجی جیاوازیان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێد پرێس، بەرەی نیشتمانیی سووریە كە لە توركیە دەژین، دەڵێن بەرنامەی “ئێستافان دوو میستورا”، نێردراوی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووكان بۆ وتووێژی نوێی ئاشتی بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی رێگا به بەشار ئەسەد دهداو ئهوهش ئیزن بە ناوبراو دەدا كە مانۆری سیاسیی لێ بداو بنهماکانی خۆی تێدا بەهێز بكا، ههر بۆیهش ئهوان دژی ئهو پڕۆژهیهن.
ئەم گرووپە لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریه له بەیاننامەیەكدا که ڕۆژی شەممە بڵاو کرایهوه، دهڵێن دەڵێن وەڵامەكانی ئێستافان دوو میستورا نیگەرانییەكانی ئهوانی نهڕهواندۆتهوه.
شووڕای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوەكگرتووەكان حەوتوو ڕابردوو بەرنامەی میستۆرای بۆ وتووێژی نوێ بۆ ئاشتی پهسند كردو بەرنامەی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی بە هەڵبژاردن سپارد که تێیدا هاتوه باشترین ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە خۆی دەگرێ، کهچی داهاتووی بەشار ئەسەد هەروەها وەك كێشەیەك چارەسەر نەكراوە.