بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لە شاری مەریوانەوە بەدەستمان گەیشتووە “کاوە کۆنەپووشی” فەرماندەیەکی پله باڵای سوپای پاسداران و خاوەن پلەی سەرهەنگیی ڕێژیم، دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتووەتە بەر دەستڕێژی گولە و بەهۆی سەختی و قووڵیی برینەکەیەوە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
ناوبراو خەڵکی شاری مەریوان و کەسێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی بووە و ساڵی ڕابردوو لە گوندی نێی مەریوان، پیاوێکی ئاسایی و مەدەنی بە ناوی”لەتیف نیکپەی” لە سەر کێشەیەکی ئابووری کە لە ڕێستوورانی خۆیدا سەرقاڵی ئیش بووە داویەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لێستاندووە.
جێگای ئاماژەیە لەتیف نیکپەی خەڵکی شارەدێی نێ بووە و کاوە کۆنەپووشی دوێنێ لە نێ دراوەتە بەر دەسترێژی گوللە و لە نەخۆشخانە دایە.