ئەهوود باراك، سەرۆك وەزیرو وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسراییل، ئاشكرای كردوه كە بینامین نتانیاهوو، سەرۆك وەزیری ئێستای ئەم وڵاتە، سێ جار لە ساڵەكانی٨٩، ٩٠و ٩١ دا هێرشی نیزامیی بۆسەر بنکه ناوكییەكانی ئێرانی خستۆته دهستووری کارهوه.
بە قسهی ناوبراو لە دوو جاردا، واته لە ساڵەكانی ٨٩ و و ٩٠دا ئەگەری هێرشهکان بۆ سهر ئێران “زۆری جییدی” بووه.
ئەهوود باراك دەڵێ تاوتوێكردنی نهێنی لە بەرزترین ئاستی ئەم وڵاتەدا، لە دوو بابەت لە ساڵەكانی ٨٩ و ٩٠ بە تایبەت بە هۆی نەبوونی كۆدەنگی پێویستی وەزیرهکانو خاوهن پۆستە هەستیارهکان لهو ولاتهو سەرۆكی ئەو كاتی ستادی گشتیی ئەرتەشی ئیسراییل ڕاگیران.
بە قسهی ئههوود باراك، لە ساڵی ٩١دا هەموو شتێك بۆ هێرشكردنه سهر ئێران ئامادە کرابوو، بەڵام بە هۆی مانۆڕی هاوبەشی ئامریكاو ئیسر اییل كە پاشان شیمانەی ئەوەی لێدەكرا كە ئامریكاش دەستی لەم هێرشەدا بوو، ئەم بەرنامەیەش هەڵوەشایەوە.