لە حەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە ٧ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کوژراون یا بریندار کراون.
لە تازەترین کارەساتی دڵتەزێنی کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنوور بە تەقەی چەکدارانی ڕێژیم لاوێکی تەمەن ١٩ساڵی خەڵکی ناوچەی مەریوان بەناوی سمایل ساوجینەژاد بە دەسرێژی هێزەکانی ڕێژیم بریندار و پاش گیاندنی بە نەخۆشخانەیەک لە شاری مەریوان بە هۆی کارییبوونی برینەکەی گیانی لە دەستداوە.
بە پێی زانیارییەکان سمایل ساوجی نەژاد خەڵکی گوندی “قامیشلە”ی سەرشێۆی مەریوان کە بۆ دابینکردنی بەشێک لە تێچوو و هەزینەی خوێندن بە ناچاری ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو، ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژ لە کاتی گەڕانەوە بۆ دێیەکەی خۆیان کەوتووتە کەمینی چەکدارەکانی ڕێژیم و تەقەی لێکراوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵیش لانیکەم 28 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوهدوونانی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو 28 کاسبکارە 20 کەسیان بریندار بوون و 8 کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.