کەسێک بە ناوی شارام زەندی کوڕی ئێقباڵ خەڵکی ئاوایی تەرواڵ لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی سەنگ سیا لە ناوچەی لەیلاخ، گیانی لەدەستدا
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە رۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی هاونیشتمانییەک بەناوی شارام زەندی دانیشتووی شاری دێولان کە بۆ سەیران سەردانی بەنداوی سەنگسیای کرد بوو، تووشی ڕووداوی مەلەکردن دەبێ و، بە هۆی نەبوونی تیمی فریاکەوتن گیانی لە دەستداوە.
بەنداوی سەنگسیا هەڵکەوتوو لە باشووری شاری دێولان چەند ساڵێکە بۆتە شوێنی گەشتیاریی ، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست تا ئێستا چەندین کەس لەو بەنداوەدا گیانیان لەدەستداوە.
جێیئاماژەیە شارام زەندی خێزاندار و یەکێک بوو لە چالاکانی بواری شانۆ لە شاری دێولان کە چەند ساڵ لەو بوارەدا چالاکی هەبوو.