بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی مەهاباد لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، ڕۆژی دووشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” محەممەد سەمیع ئیبراهیمی“ بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەستدا
ئەمیر بێهزاد سەرپەرەستی تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری مەهاباد وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەو منداڵە بە هۆی لێدانی دەزی ئێگزومتازۆن گیانی لە دەستداوە.
هەروەها ڕایگەیاند کە پەروەنەدەی مردنی ئەو منداڵە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی زانکۆی پزیشکی شاری ورمێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمین ئیبراهیمی تووشی هەڵامەت بووە و دوای ئەوەی بنەماڵەکەی گەیاندوویانە نەخۆشخانەی ناوەندیی مەهاباد، بە هۆی لێدانی دەرزییەکی هەڵە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەسبەجێ گیانی لە دەستداوە.
بنەماڵەی ئەو منداڵە لە کادری پزیشکی نەخوشخانەی شاری مەهاباد سکاڵایان تۆمار کردوە.