بەدوای گەمارۆ خستنە سەر بەرهەمە نەوتی و پۆڵاییەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەن ئەمریکاوە و قەدەغەبوونی بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان، نرخی هەموو جۆرە بەرهەمێکی ئێران بەرزبووەتەوە. تایبەتی و گرینگیی ئەو پرسە لەوە دایە کە کەلوپەلەکانی نێوماڵ، لە دەستپێکی ئەمساڵەوە سەتا ٢٥ نرخی کەل وپەل و پێداویستییەکان هەڵکشاوەو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کڕین و فرۆشتنی ئەو جۆرە کەلوپەلانە.
گەنجانی ئێران دوای ژیانی هاوسەرگیری، لە هەوڵی دابینکردنی کەلوپەلی نێوماڵین دان و بەو دۆخە نالەبارەوە و بە هەزاران زەحمەت، دەتوانن بە شێوەی قەرز چەند دانە لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان دابین بکەن.