خانمانی هێژا
برایانی ئازیز
ئێواره‌تان باش و خۆشه‌ویستی باش و ئه‌م یاده پڕ شکۆیه‌تان باش!
ئێره کۆیه و، من له ڕێگای بایه‌کی سه‌رگه‌ردان و ماڵ وێرانه‌وه هاتووم و
ده‌ستم گرتۆە به کڵاوی کون کونی هه‌ور و
به پرچه درێژه‌کانی بارانەوە و
له جیاتی شاعیره‌که‌ی پارکی ئازادی نیشتمان هاتووم و
سڵاوی شێرکۆتان پێ بڵێم!
له پرێسکه‌ی خه‌می کوون کوونمهوه
نامه‌یه‌کی شێرکۆی شاعیری نیشتمانم پێیه‌و
تێیدا وه‌های بۆی نووسیون:
ئه‌ی خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی جندراوم
گوێم لێته بانگ ئه‌که‌ی
گوێم لێیه زریانی ئازاری و هه‌ڵ ئه‌که‌ی
ئه‌ی به‌فری گڕ گرتووی سه‌ر سنوور
ئه‌و وه‌خته‌ی له‌وێوه بزمارێ به‌سه‌ر سینگتا دا ئهکتون
لێره‌وه خوێن له‌به‌ر شاره‌که‌ی من ئه‌ڕوا
ئه‌گه‌ر پرچی ڕهزێکت هه‌ڵکێشن
لێره‌وه زریکه‌ی شه‌پۆلی پارکی ئازادیم سه‌ر ئه‌کا
ئه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی برینم
ئه‌ی برینی خۆرهه‌ڵاتم
ئه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوچاوان به به‌فر داپۆشراو
ئه‌ی مێژووی زک سووتاو
له نێوان لووتکه‌وه ده‌ستی یه‌ک بوونت درێژکه
جڵه‌وی ئه‌سپه‌که‌ی شۆڕشی پێشه‌وام لێ بگره
هاوار ئه‌که‌م، له پارکی ئازادیه‌وه هاوار ئه‌که‌م
پڕ به دم ئه‌شکه‌وت و نۆ و گه‌لیت هاوار ئه‌که‌م
کاروانی چرام و به‌ڕێوه‌م
هیوام و به پێوه‌م… وه‌ختێتی
وه‌ختێتی… ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتم… وه‌ختێتی
ئه‌م خاکه ئه‌نجل و زاماره هه‌ر سێ شت خواستویه‌تی
یه‌که‌میان یه‌ک بوون
دووهه‌میان یه‌ک بوون
سێهه‌میش یه‌ک بوون
هه‌رچی گێلاسی شێعرمه
بیگوشمه ناو ده‌روونته‌وه
به‌قه‌ده‌ر خوێنی شه‌هیدێک گۆنات سوور ههڵناگهڕێنێ
هه‌رچی ڕووباری شێعرمه
بیخه‌مه سه‌ر ده‌شتی له‌شتان
به‌قه‌ده‌ر خوێنی شه‌هیدێک، تینوێتی ڕێگه‌تان ناشکێنێ
ئه‌ی شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی برینم!
هه‌رچی وشه‌ی جوان و نازداریشم هه‌یه
هه‌ڵیان چنم ، چه‌ند به‌رز بن هه‌ر له‌خوار ئهژنۆتانهوهن
بۆیه ئه‌ڵێم چاکتر وایه، که ئێوه‌یان دی سه‌ر دابخه‌ن
هه‌ر بۆیه ئێستا وه‌رزی زه‌نگ لێدانی شێعری مه‌رده
وه‌رزی خرۆشانی بووره گوله و بووره وشه‌ی شار و هه‌رده
ئێستا سه‌رده‌می جۆشدانی کوره‌ی خوێن و کوانوی له‌شه
وه‌رزی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چاوی ئێمه‌و چاوی گه‌شی شه‌هیدانه
ئه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی برینم
ئه‌ی کراس و شه‌ڵوار خوێناوی
له‌م زه‌مانه بێعارهدا
له‌م زه‌مانه بێ بنه‌دا
له‌سه‌رده‌می عه‌مامه و جبه و کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی‌دا
له وڵاتی جبه‌ی ڕه‌شدا
له سه‌رده‌می سه‌ر بڕینی نانی گوڵ و کانی و ساوای ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ر قه‌ناره‌دا
ئه‌گه‌ر شێعر نه‌بێ به ڕه‌شه‌بای تیژ و هه‌ڵنه‌کا
شێعر نیه
شێعر ئه‌گه‌ر نه‌بێ به ئازایه‌تی و وره‌ی قازی
شێعر نیه
شێعر نه‌بێ به ئارپیجی و
مه‌فره‌زه‌ی حه‌رف و وشه و …
نه‌چێته سه‌ر مۆڵگه‌کانی چاش قه‌ڵه‌م و
سه‌ر پایه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی
شێعر نیه
ئه‌م وڵاتی خۆڵه مێشه
ئه‌م نیشتمانی ئازاره
پێشمه‌رگه‌ی شێعری ئه‌وێ
دوو رێیانه و نابێ به سێ
وه‌ک و قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی
ئێستا وه‌ختی شه‌هید بوونی شێعره
بۆچی باڵای کام شێعر؟
بۆچی نیگای کام شێعر؟
له باڵای ئه‌و شه‌هیدانه به‌رزتر و جوانتره
وه‌کو خائین ئێستا وه‌ختی کوشتنی شه‌عری خائینه
به ڕێگاوهمو ئێستا هه‌ره‌تی جۆشدانی خاک و خۆله
خوێن ڕابه‌ره
بومه‌له‌رزه‌ی بهرهژانێکی تازه‌تره
به‌ڕێگاوه‌م
شێعر لێره بۆته هه‌وێنی وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی قازی و
ئێستا ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی برینه و
وشه به وشه‌م سه‌نگه‌ره
ئه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی برینی سوور
گه‌ر شێعر بۆتۆ نه‌سووتێ
بۆچی شێعره ؟
لە ژماره ٦٦٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه