لە ماوەی ساڵێکدا لە ئێران ٨٠٠٠گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاوەتەوە.
وتەبێژی کومیسیونی ئەسڵی ٩٠ی مەجلیسی ڕێژیم گوتی: لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە گەشتە ئاسمانییەکان لە ساڵی ڕابردوودا دەریدەخات کە لە ماوەی یەک ساڵدا و لە ژێر کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا و هەروەها کۆن بوونی فڕۆکە و کەرەستەی ئەو فڕۆکانە هەڵە مرۆییەکانیشی لەگەڵبێ ٨٠٠٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاوەتەوە و نزیک بە ٨٠٠٠ خولەک دێرکردیش لە فڕۆکەخانەکان تۆمارکراوە.
کۆی هەڵوەشانەوەی گەشتەکانی ٢٢ ئەیرلاین و ئەویش تەنیا لە گەشتە نێوخۆییەکاندا ئەوەندەیە و هێشتا ئاماری گەشتە دەرەکییەکان دیار نەکراوە.
ئەمە لە دونیادا بێوێنەیە ،لە حاڵێکیشدایە کە کۆماری ئیسلامی لە لایەکەوە بەردەوام هەوڵ دەدا بێکارگەربوونی گەمارۆکانی ئەمریکا بە خەڵک بسەلمێنێ و لە لایەکی دیکەشەوە هەر بە هۆی لێدوانی دەست و پەیوەندییەکانییەوە ئاماری سەیر و سەمەر لە هەڵایسان و گرانی و تێکچوونی ژێرخانەکانی بڵاو دەبێتەوە .