دایکی یەکێک لە شەهیدانی سەرفەرازی گەلەکەمان لە ناوچەی دێموکراتپەروەری ڕەبەت بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵێک کە لە شاری ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتووە، عایشە شەریفزادە دایکی شەهید عەلی شەریفزادە خەڵکی ئاوایی بناویلێ کوردانی ڕەبەت و دانیشتووی ڕەبەت پاش ماوەیەک ژیان بە ژانی بەئازاری ڕۆڵەکوژراوی ڕۆژی هەینی ١١ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە شەهید عەلی شەریفزادە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە دەیەی٦٠ی هەتاوی لە پشتی چوالان لە کاتی دەرگیریدا گیانی پێشکەش بە کوردستان کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم دایکانی جگەرسووتاو، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە کەسوکاری دایە عایشەو بنەماڵەی شەهید عەلی شەریفزادە دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.