لە ساڵێکدا ٧٠٠پزیشک لە ئێرانەوە کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی دیکە
بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی نزام پزیشکی ئێران لە ساڵێکدا ٧٠٠ پزیشک کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات
“محەممەد ڕەزا زەفەر قەندی” سەرۆکی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی ئێران هاوکات لە گەڵ ئەوەیدا کە ڕایگەیاند ٤٥ هەزار پزیشکی بێکارمان لە وڵاتدا هەیە وتی:بە پێی ئامارەکانی ئەم ڕێکخراوە ساڵێک ٧٠٠ پزیشک ئێران بە جێدێڵن و بەرەو وڵاتانی دیکە کۆچ دەکەن .
زەفەرقەندی هەروەها ڕایگەیاند کە ئاماری پزیشکانی گشتی ٤٠٠ کەس و پزیشکانی پسپۆڕیش ٣٠٠ تا ٣٥٠ کەس دەبن کە لا ساڵێکدا کۆچ دەکەن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێگەیاندنی هەر پزیشکێک یەک میلیارد تمەن تێچووی دەبێ .
ناوبراو یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە بۆ نە بوونی بەرنامە و پلان لە لایەن زانکۆکان لە ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکار و یەکێکی دیکەش بۆ بارودۆخی ئابووری وڵات و بەرپرسانی حکوومەت گەڕاندەوە .