بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وڵامی پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژێرانی بەڕێزیان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دایەوە. لە پەیامەکەی بەڕێز کاک مستەفادا هاتبوو کە هیوادارە لهو ههلومهرجه گرینگ و ههستیارهدا که گهلی کورد پێیدا تێ دهپهڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێکتێگهیشتن و یهكگرتوویی زیاترهوه بەرەوڕووی ئهگهر و ئاستهنگهکانی ئهم قۆناغه ببنهوه؛ هەروەها هەڵبژێرانی جەنابی کاک نێچیرڤان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی کورد لە باشووری کوردستان و عیڕاق.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە وەڵامدا نووسیویەتی: هیوادارە هەموو لایەک بتوانین بۆ سەقامگیری و قووڵکردنەوەی لێکگەیشتن، ئاشتی، تەبایی، پێکەوەژیان و لێبوردەیی، لەپێناو داهاتوویەکی باشتردا کار بکەین.
سەرنجتان بۆ دەقی وڵامی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕادەکێشین:
بەڕێز مستەفا مەولوودی،
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
سڵاو و ڕێز…
بە خۆشحاڵییەوە پەیامی پیرۆزباییتان بۆ هەڵبژێرانم بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێگەیشت.
زۆر سوپاستان دەکەم، هیوادارم هەموو لایەک بتوانین بۆ سەقامگیری و قووڵکردنەوەی لێکگەیشتن، ئاشتی، تەبایی، پێکەوەژیان و لێبوردەیی، لەپێناو داهاتوویەکی باشتردا کار بکەین.
هیوای تەندروستی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی