خوێندکارێکی کوردی سنەیی بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی خوێندکارێکی کورد بە ناوی “دانیال خدری” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە کاتی کارکردن لە دوکانەکەی باوکیدا لە شارەکی مەولەوی سنە بە هۆی تەقینەوەی کۆمپرێسۆر گیانی لە دەستداوە.
شایەتحاڵێک لەو بارەوە ڕایگەیاند کە کە دانیال خدری خوێندکاری زانکۆی شاری تاران بوو کە لە پشووی هاوینان لە بەردەستی باوکیدا کاری دەکرد و بەو جۆرە تێچووی خوێندنی خۆی دابیندەکرد.
بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی “چاونیوز” لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا لانیکەم 5 کرێکاری کورد لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە، کە لەگەڵ ئەو 8 کرێکارەی لە وەرزی بەهاردا بەهۆی نەبوونی ستاندارد و ئیمەنیی کار گیانیان لە دەست داوە.