بە پێ هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری نیکشاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان پێشیان بە بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی لە بەشی “دێسک”ی سەربەشاری “نیکشار”یان گرتووە و ئیزنی بەڕێوەبردنی نوێژ بە خەڵکی سوننی ئەو شارە نادەن .
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە و بە گوتەی چالاکانی بەلووچ، بیانووی هێزەکانی ڕێژیم بۆ بەرگری لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە و بەشە کە زیاتر لە ٣هەزارکەس دانیشتووی هەیە و زۆربەی خەڵکەکەی لەسەر مەزهەبی سوننین ئەوەیە کە بنەماڵەیەکی سوننی مەزهەبی خۆی گۆڕیوە بۆ سەر مەزهەبی شیعە .
شایەنی باسە کە ئەو هەڵسوکەوتەی ڕێژیم وەکوو هەڵاواردنی مەزهەبی هەر لەسەرەتاوە و تا ئێستاشی لەگەڵ بێ بە تایبەت لە گەڵ خەڵکی سوننی ڕۆژ بەڕۆژ پەرە دەستێنێ لە حاڵێکدا کە هەر لە یاسایی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیدا مەزهەبی سوننی وەکوو مەزهەبێک لە ئێراندا ڕێگەی پێدراوە بەڵام بەردەوام مافەکانیان پێشێل دەکرێ.