هۆشبەرەکان لە ئێران و کوردستان
نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار داوای دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌کات.
ڕه‌سووڵ خزری نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیس، وێڕای ڕەخنەی توند لە نەبوونی پلانی جیددی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پەرەسەندنی ماددە هۆشبەرەکان لەو بارەوە ڕایگەیاندوە کە؛ پێویسته شێوازە به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەکان گۆڕانی بەسەردا بێ و تەنانەت وەزارەتێکی بۆ دابمەزرێ
ناوبراو لە لێدوانێکدا نیگه‌رانیی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی به‌کارهێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی: له 25 وڵات‌دا که تووشبووانی ماددە هۆشبه‌رەکان زیادن ، وه‌زاره‌تێک بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان دابین کراوه به‌ڵام له ئێران بە خەمساردییەوە لە پەنای ئەو کارەساتە کۆمەڵایەتییەدا ڕەت دەبن و ڕۆژبەڕۆژ ئاستی خەسارەکانی لە هەڵکشان دایە و، ڕۆژانە ٨ کەس بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
بەپێی ئامارەکانی خودی ڕێژیم، ڕێژەی بە کارهێنەرانی ماددەهۆشبەرەکان لە ئێران ۸.۲ میلیۆن کەسە و، ڕێژەی ژنانی بەکارهێنەریش ١٥٦ هەزار کەس ڕاگەیەندراوە.
لە ئێران تووشبووان بە ماددە هۆشبەرەکان زیاتر ئەو کەسانەن کە تەمەنیان خوار ١٦ ساڵە و ئەمەش ڕێژەیەکی زۆری لە قوتابیانی گرتووتەوە.