شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ٤ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی رەعنا بیلمایی ناسراوە بە رەعنای مەلا نەسروڵڵا ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٥٥ ساڵەییدا لە شارۆچکەی پیرزینی هەولێر کۆچیدوایی کرد.
رەعنا بیلمایی کچی مەڵا نەسرووڵڵای زێنوەیی لە ساڵی ١٣٤٤ لە گوندی زینوێ لە ناوچەی باڵەکایەتی لەدایکبووە. بەهۆی ئەوەی باوکی ئەندامی کۆمەڵەی ژ-کاف و لە هاوکارانی نیزیکی شۆڕشی ئەیلوول بووە لە باشووری کوردستان بوو و دواتر لەساڵی١٣٥٥ ئاوارەی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و، لەوێ لەگەڵ ئەحمەد پاداش کە ئەو کاتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات بووە ژیانی هاوژینی پێکدێنت.
لە ساڵی 2015 بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان هاوژینەکەی بە ناچاری رووی لە باشووری کوردستان دەکات، رەعنا بیلمایی لەگەڵ پێنج لە منداڵەکانی دەبنە ئەندامی حێزبی دێموکراتی کوردستان و لە ماوەیەشدا کە ئەندامی حیزب بووە بە بەردەوامی بەشداریی لە زۆربەی چالاکی و کۆڕ و کۆبوونەوەکانی حیزبدا کردووە.
تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچیدوایی رەعنا بیل مایی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک ئەحمەد پاداش دەکات و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.