دایکی یەکێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵێک کە لە ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتووە خاتوو مروەت عومەری (ڕەسووڵی) دایکی شەهید ڕەسوولی لاوە ، بەهۆی بە ساڵاچوویی و سەکتە لێدانەوە ، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٠٤-٠٥-١٣٩٨ کۆچیدوایی کردوە.
ناوبراو ساڵی ۱۳۰۱ ی هەتاوی لە گوندی وەڵیو لە دایک بووە و پاشان کە گەورە دەبێ لە گەڵ مامە لاوە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.
بۆ تێپەڕاندن و پەیداکردنی بژیوی ژیانیان ، ماڵیان دەچێتە گوندی دەشتێ و بە کاری “گاوان”ی دەتوانن قۆناغێکی سەختی ژیان تێپەر بکەن.
پاشان ماڵیان دەچێتە خولیسان و لەوێ دەست بە کاری وەرزێری دەکەن.
دایە مرۆت ژنێکی خۆشڕو و هێدی بوو. هەڵس و کەوتەکانی ، ئەویان لای دەر و جیرانان خۆشەویستتر کردبوو.
ژیانی پوور مرۆت بە دوای شەهید بوونی کوڕەکەی (ڕەسووڵی لاوە)…. لە بنکەی گومرکی کومیتەی سەردەشت ، ناخۆشتر دەبێ.
هەرچەند ئەو شانازی بە خۆیەوە دەکرد کە یەکێک لە جگەرگۆشەکانی لە ڕیزی شۆڕشدا گیانی پێشکەش بە نیشتمان کردوە ، بەڵام هاوکات ئازار و خەمێکی قورس بوو بۆ خۆی و بنەماڵەکەی.
وەک هەموو دایکانی دیکەی جگەرسووتاو هەتا کاتی فەوتی ، بە هیوای وەدیهاتنی ئامانجە بەرزەکانی شەهیدان بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕیزلێنان لە سەرجەم دایکانی شەهیدانی کوردستان ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی دایە مروەت دەکا و خۆ بە هاوخەمیان دەزانێ.