دایکی یەکێک لە شەهیدان حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەقز ، پاش ماوەیەک ژیان لە گەڵ ژانی بەئازاری رۆڵەی کوژراویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ٣ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی ئامینەخانم دایکی شەهید محەممەد سدقی لە ئاوایی ئایچیی سەقز لە تەمەنی ٧٤ ساڵەییدا بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کردووە.
جێی ئاماژەیە شەهید محەممەد سدقی پێشمەرگەیەکی ئازا و روحسووکی حیزبی دێموکرات بوو، کە لە ساڵی ٦٩ی هەتاوی بە دەستی بەکرێگیراوی ڕووڕەش ئەبوو سێزدە، لە گەڵ دە هاوڕێی تێکۆشەری دیکە شەهید کرا.
راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێگرتن لە یاد و ناوی شەهید محەممەد سدقی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی خاتوو ئامینە دەکا و ، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.