بە پێی ئاماری وەزارەتی بێهداشت ١٢ونیو میلیون ئێرانی تووشی نەخۆشی دەروونین و ئەم ئامارە لە ژناندا ڕێژەی زۆرترە لە پیاواندا.
بە پێی ئەم هەواڵە لەسەتا ٢٤س خەڵکی ئێران لانیکەم جۆرێک نەخۆشی دەروونییان پێوە دیارە کە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا ، باشووری ڕۆژهەڵات و باشووری ئێراندا ڕێژەکەی زۆرترە.
هەروەها هەر بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە سەتا ١٣ ترسی دەروونی و لە سەتا ١٦ی خەڵکیش تووشی نەخۆشی خەمۆکین کە بەرچاوترین ئاماری نەخۆشی دەروونییە لە وڵاتی ئێراندا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە مانگی یەکەمی ساڵی ٩٨ی هەتاویدا وەزارەتی بێهداشت ئامارێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو لە سەتا ٣٠ ی خەڵکی ئێران تووشی نەخۆشی دەروونیین کە دەکاتە نزیکەی ٢١میلیون کەس.
شایەنی باسە کە لە ئێراندا نەخۆشخانەی دەروونی زۆرکەم هەیە ڕێژیم هیچ ئاوڕێک لەم بوارە ناداتەوە لە حاڵێکدا سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی خەڵکی ئێران و ڕۆژ بەڕۆژ بە هۆی کێشەی دەروونی و خەمۆکییەوە ڕێژەی خۆکوشتنەکانیش لە هەڵکشان دایە.