بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنوورەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ٨ کەسبکاری بەلووچ بوون بە قوربانی.
تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ماشینی کاسبکارانی بەلووچ لە شاری “ڕێگان”دا، دوو کوژرا و ٦ برینداری لێکەوتەوە.
بە پێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ شەوی ٣١ی پووشپەڕ لەسەر ١ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کاسبکارانی بەلووچ، درانە بەر دەسڕیژی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم و بەم هۆیەوە، ٢ کەس کوژران و ٦ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
شایەنی باسە کە هەژاری و بێکاری و نەبوونی هەلی کارو هەڵاواردنی لە ڕادەبەدەر لە کوردستان و بەلووچستان بۆتە هۆکارێک بۆ ئەوەیکە خەڵکی ئەم ناوچانە بە ناچار بۆ بژێوی ژیان ڕوولە کاری کۆڵبەری وکاسبکاری سەر سنوورەکان کەن و لە گەڵ ئەوەشدا کە لە ئێراندا ڕۆژانە بە میلیارد دولارلە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە لە سروەتی خەڵکی ئێران دزی دەکرێت کۆماری ئیسلامی بە بیانووی سنوورپارێزی و بە قەولی خۆی بۆ بەرگری لە قاچاخ بە شێوەیەکی بێبەزەییانە خەڵکی بێدەرەتان دەداتە بەر دەسڕێژو گیانیان لێدەستێنێ.