رەحیم سەفەویی فەرماندەی سپا و ڕاوێژکاری خامنەیی لە کاروباری نیزامی ، لە تۆی قسەکانیدا لە شاری کرماشان بۆ جارێکی دیکە هەڕەشەی لە حیزبەکانی کوردستان کرد.
بەپێی ڕاپۆڕتی بڵاوکراو لە میدیاکانی نیزیک بە سپای پاسداران، رەحیم سەفەویی هاوکار و ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ڕێژیم لە درێژەی قسەکانیدا لە شاری کرماشان ڕایگەیاند؛ تۆڵەیەکی قورس و سەخت لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام دەکەینەوە.
ناوبراو لەو بارەوە ئاماژەی بە وڵاتانی دراوسێ ئێراندا کە دەبێ پێبەند بە گڕێبەستەکان بن و جموجۆڵی دژبەرانی ڕێژیم لە سنوورەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە لەو پێوەندییەدا ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ پاسدار ئۆسانلوو فەرماندەی قەرارگەی حمزە لە قسەکانیدا لە شاری پیرانشار بە موشەخسی هەڕەشە لە حیزبە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.