وەرە با بەیەکەوە بمرین
بەر لە مردن گیانمان بسپێرین بە یەک!!!
لەنێو ئێوارەیەکی ئەرخەوانیدا
دەست بکەینە گەردنی یەک!!!!
چی دەبێ با ببێت
بە قەولی نەنکم دەیگوت
لەدوای خۆت ھەرچی دی
ھەر تۆزێ دەم بایە و نا نیشێ
وەرە با بەیەکەوە بفڕین،
بچینە ھەرێمی گوڵچنین
لەوی ماڵێک بۆ دڵی لاساری ئەوینمان
ھەڵچنین
بەرلەوە بگەینە وێسگەی مەرگ
با ڕوحمان لەنێو ھەناوی یەکتردا،
ھەڵواسین!!!!
ئەوساکە کە هەردوو نیگامان
بەسەر نیسێی یەکتردا لەبیر کەین
چ باکمان مردن و وەرینە،
کە بێت و مەچەکی ھەردوکمان،
راکێشێ
خەمی چیتە خەمی چیم
کە تۆ وا لە ھەمان تابوت و
لە ھەمان ئاپۆرا و شیوەندا
لە لامی و لە لاتم شێتە گیان
چ باکمان کەوتنی بارانە کە ھەر دوو بۆ یەکتر
چەتری سەر و تاجی خۆشبەختی ھەڵ دەگرین
سەوزای لە بەژنی ھەردووکمان گرمۆلە بۆتەوە
وەرە با بەیەکەوە بمرین
بۆنی عەتری باخەڵی یەکتر
بخەینە هەناسەوە
چ باکمان گیرانی مانگ و ئاوابوونی
خۆر نشینە
وەرە با بەیەکەوە بمرین!!!!!
کوێستان عومەرزادە