• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دیاردەی خۆکوشتن لە کوردستان بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەڕوات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/07/22
جۆری بابەت: کوردستان

بەداخەوە لەم دواییانەدا ئاماری خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان لەهەڵکشاندایە و خەریکە کارەساتی لێبکەوێتەوە و دەبێتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر مەترسیدار،هەر بۆیە ڕوانینێکی کۆمەڵناسی و دەروونی شیکارانەی دەوێ.
بەسەرەنجدان بە سیستمی ئابوری و سیاسی وکۆمەڵایەتی زاڵ بەسەر وڵاتی ئێراندا کە بەداخەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراو هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامییەوە تا ڕاددەیەکی زۆر خۆی دەرخست وهەوڵی پەراوێز خستنی بەشی هەرەزۆری کۆمەڵگای ئێران وکوردستان بە گشتی خستە نێو بەرنامەو پلانەکانی خۆیەوە وبە هەموو شێوەیەک هەوڵی لاوازکردنی کەسایەتی و مرۆڤایەتی مرۆڤەکانی خستەڕۆژەڤەوە وهەر لە سیستمی پەروەردەوە بگرە تاکۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی خەریکی سازکردنی جەستەیەکی بێڕۆح و کۆمەڵگەیەکی پرتووکاوە بۆ ئەوەیکە بە باشی بتوانێ دەستەمۆی کات و ڕۆژ بەڕۆژ کێشە و تەنگەژەکانی کۆمەڵگا هەرکامەو لایەکی جەستە و ڕۆحی مرۆڤی ئێرانی و کوردستانی تەنیوەو خەریکە دەبێتە شێرپەنجەی کۆمەڵگە وڕۆژ بە ڕۆژ چارەسەرییەکەی دژوارتر دەبێتەوە و خەریکە دەبێتە پەتایەک و لە تاکەوە بۆ کۆمەڵگاو بە پێچەوانەشەوە دەگوازرێتەوە.
خوێندنەوەیەکی سەرەتایی پێمان دەڵێ کە پارێزگاکانی کوردستان هەر لە ئیلامەوە بگرە تا ورمێ زۆرترین ئاماری خۆکوشتن وهەوڵدان بۆ خۆکوشتنیان هەبووە ئەوەی جێ مەترسییە زۆر بوونی ئامارەکان لەم دواییانەدایە کە بە شێوەیەکی خێرا ڕوو لە هەڵکشانە و هەر لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا هاوکات لە یەک ڕۆژدا چوار کەس لە پارێزگای سنە خۆیان کوشتووە .کە جیا لە خەسارە مرۆیی و دەروونییەکانی کۆمەڵگای کوردی بۆ دوژمنیش دڵخۆشکەرە کە توانیویە کۆمەڵگەیەکی بێهیوا و نەخۆش بەسەرماندا بسەپێنێ .
کاتێ کەسایەتی و شوناسی مرۆڤ دەشکێ و یان باشترە بڵێین دەپرتووکێ و ئەو کەسە بەهەر هۆکارێک تەوانایی و هێزی ئەوەی نابێ کە ئەو شکان و پرتووکانە ڕێکبخاتەوە و بێهیوایی و بێهێزی بەسەریدا زاڵ دەبێ لە ڕووی ناچارییەوە ئەندام و جەستەو فیزیکی خۆی وەکوو تەنیا شتێک دەبینێ کەدەتوانێ بەسەریدا زاڵ بێ وڕەق و بێزاری خۆی لەسەریدا خاڵی بکاتەوە ،دەروونێکی پرتووکاو هانی دەدا هێرش بکاتە سەر جەستەی خۆی وەکوو بوونی خۆی و لە ناوی بەرێ .
هۆکارەکانیش دەکرێت زۆر شت بێت لەوانە بواری کەسییەتی ،ئابووری ،سیاسی ، خۆبەکەمزانین،نەبوونی داهاتوویەکی ڕوون ،ژیانێکی پڕلە بەربەست ،سەخت و تاقەت پڕووکێن و زۆر هۆکاری دیکە.
“دوورکیم “کۆمەڵناسی بەناوبانگ دەڵێ خۆکوشتن تەنگەژەیەکی کۆمەڵایەتییە ودەکرێت بڵێین کۆمەڵگە لێ‌بەرپرسیارە.
سرووشتی مڕۆڤ دوو بەشە “جەستە و دەروون” یان ڕەوان کە هەردوولایەن پێڕاگەیشتنی خۆی دەوێ کە دەکرێ بلێین پێکەوە گرێدراون و جیا نابنەوە ئەگەریش جیا بنەوە دەبێتە هۆی نەخۆشی لایەکیان و ئەو بەشەکەی تریش بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکات .
خۆکوژی مرۆڤێک لە گەڵ ئەوەیدا خەسارێکە لە خۆی و بنەماڵەی دەکەوێت هاوکات خەسارێکی هەرە گەورەتر و بەرچاوترە بۆ کۆمەڵگا و دەبێ وەکوو بابەتێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی چاوی لێبکرێت و بەداخەوە دەتوانێ زیانی گەورەتری بۆ کۆمەڵگە بە دواوە بێت.
هەر بۆیە هەموومان جیا لەو هۆکارگەلەی باسمان‌کرد پێویستە خۆبەبەرپرسیار بزانین و بەتایبەت لەم دۆخەیدا کە کۆماری ئیسلامی بە سەر خەڵکیدا سەپاندووە بواری مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیمان بەهێزتر بکەین و بە تایبەت ڕۆشنبیران و دڵسۆزانی کۆمەڵگە بێدەنگ نەبن و بە هەر شێوەیەک کە بۆمان دەگونجێ یارمەتی دەرچوون لەم پەتایە بدەین ولە بیرمان بێت کە کۆمەڵگایەکی نەخۆش پرشەکەشی لە ئێمە دەکەوێت .

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist