زیاتر له ٢٠ هێكتار له له‌وه‌ڕگه‌كانی شاری سنووریی سه‌ڵماس له پارێزگای ورمێ له بڵێسه‌ی ئاگردا سووتاو بوو به خه‌ڵووز.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له ناوچه هه‌ڵه‌مووته سنوورییه‌كانی سه‌ڵماس به‌ناوی “ههرویل” ڕووی داوه‌و سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی سه‌ڵماسیش ده‌ڵی ئاگره‌که له له‌وه‌ڕگه‌كانی توركیهڕا په‌ڕیوه‌ته له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌م شاره.
به قسه‌ی كاربه‌ده‌سته حكوومه‌تییه‌كان كه‌مته‌رخه‌میی شوانه‌كانی توركیه له كاتی ئاگركردنهوهداو هه‌ڵكرانی بای توند بۆته هۆی گواستنه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌ی ئه‌م ئاگره به‌ره‌و له‌وه‌ڕگه‌كانی سه‌ڵماس‌و له‌م به‌ینه‌دا ٢٠ هێكتار له له‌وه‌ڕگه‌كانی هاوینه‌هه‌واری ئاوایی بڕۆشخۆرانی سه‌ڵماس به‌هۆی گڕی ئه‌م ئاگره بێ ئامانه بۆته خه‌ڵووزو له نێو چووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ده‌ڵێن هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان، له بابه‌ت كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره زۆر به ساردی جووڵاونهتهوهو هه‌وڵێكی ئه‌وتۆیان بۆ کوژاندنه‌وه‌ی به‌وه‌ختی نه‌داوه.