نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له كاردانه‌وه به ڕاپۆرته‌که‌ی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێس که له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوان ئێران‌و ئاژانس بڵاوی کردبۆوه، پێداگری كرده‌وه كه ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه نهێنییه.
ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و سازانه نهێنییه‌و هه‌ر بۆیه هیچكام له‌م دوو لایه‌نه ناتوانن له بابه‌ت هه‌واڵی ڕاگه‌یه‌نه‌كان بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژ، هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێس له ڕاپۆرتیکدا بڵاوه‌ی کرده‌وه که كه ڕه‌شنووسی به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتوه که به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه ڕێككه‌وتنه نهێنییه‌که‌ی ئێران‌و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕێگه‌ی ئه‌مه به ڕێژیمی تاران ده‌دا تا كارناسهکانی خۆی کار له‌سه‌ر پشكنینی بنکه‌ی ئه‌تومیی پارچین بکه‌ن..
یووكیا ئامانۆ، سكرتێری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیش له کاردانه‌وه به ڕاپۆرته ده‌ڵێ كه ئه‌مه ڕاست نییه‌و بێهرووز كه‌ماڵوه‌ندی، وته‌بێژی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانیش ده‌ڵێ ئه‌وه ته‌نیا شک‌و گومانه کردوویانه.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌شێك له ڕێككه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانس “نه‌خشه ڕێگا”و هه‌روه‌ها “ڕێگه‌وشوێنی تایبه‌ت”ی نهێنییه‌و نه ئێران و نه ئاژانس ناتوانن ئه‌م نێوه‌رۆکه ئاشكرا بكه‌ن.