مستەفا شەڵماشی بۆ “دی پریسە”: ئێمه داوای ئیجڕای عه‌داڵه‌ت ده‌که‌ین له په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسملو دا
کورده‌کان: وه‌ڵاتی ئوتریش ده‌بێ په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسملو دوای سی ساڵ وه‌گه‌ڕ خاته‌وه.
مسته‌فا شڵماشی له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داوای وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی سیاسه‌تمه‌داری کورد دوکتور قاسملو که پێش سی ساڵان له وییه‌ن تیڕۆڕ کرا، ده‌کا.
بێزاری خه‌ڵک له ڕژیم له په‌ره‌سه‌ندن دایه، ئه‌وڕۆ ڕۆژێکه که نوێنه‌رانی کوردی ئێران له بیری ناکه‌ن. له 13ی جولای سی ساڵ له مه‌وبه‌ر، له شاری وییه‌ن به‌ناوبانگترین سیاسه‌تمه‌داری کورد دوکتور عهبدولڕڕهحمان قاسملو و دوو له هاوڕێیانی له لایه‌ن تیمێکی پیاوکوژی ئێرانه‌وه تیڕۆڕ کران. ئه‌وان له ئاپاڕتمانێک له گه‌ڕه‌کی سێ، ده‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕژیمی ئێران بۆ ووت و وێژ کۆ ببونه‌وه، به‌ڵام ووت و وێژه‌که تهڵهبو داندرابۆوه. کاربه‌ده‌ستانی ئوتریش له ژێر فشاری ڕژیمی ئێران قاتڵه‌کانیان به بێ هیچ ڕێگریه‌ک ئازاد کرد. ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی چه‌ندین حیزبی کوردی یادی سی ساڵه‌ی شه‌هید بوونی دوکتورقاسملویان له مه‌یدانی هێڵدنپلهچ(به‌رده‌می پاڕله‌مان) کرده‌وه. مسته‌فا شڵماشیش بۆ ئه‌و یاده هاتبو. شڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه له ئێران. حیزبه‌که‌ی وی لایه‌نێکه له حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌ی سه‌رده‌می قاسملو. شڵماشی له ووت و وێژ له‌گه‌ڵ مێدیاکان داوای له به‌شی قه‌زایی ئوتریش کرد که په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسملو زیندوو بکرێته‌وه. ئه‌و کوتی ئێمه داوای ئیجڕای عه‌داڵه‌ت ده‌که‌ین بۆ ڕێبه‌ره‌که‌مان قاسملو. ئوتریش ده‌بێ پابه‌ند بێ به یاسا و پرێنسیپه دێموکڕاتیه‌کانی خۆی، ئه‌وه قه‌تڵێکی سیاسی بوو دادستانی ئوتریش به‌رپرسیاره که له‌و تیڕۆڕه بکۆڵێته‌وه.
ئه‌وان (کورده‌کان) ووت و وێژ ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه
شڵماشی دادگای میکۆنۆسی له ئه‌ڵمان وه‌ک نمونه‌یه‌کی به‌رچاو هێنایه‌وه. له‌وێ ساڵی 1997 له قه‌تڵێکی هاوشێوه‌دا بکوژه‌کانیان مه‌حکوم کرد. دادگای ئاڵمان ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی به بڕیارده‌رانی ئه‌و تیڕۆڕه ناساند.
خه‌بات بۆ مافی زیاتری کورده‌کان له ئێران، دوای کوشتنی قاسملو به‌رده‌وام و درێژه‌ی هه‌بو و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تا ئێستاش هه‌ر ئاماده‌گی تێدایه بۆ ووت و وێژ. شڵماشی ئێمه وه‌ک پرێنسیپ وت و وێژ هیچکات ڕه‌ت ناکه‌ینه‌وه، چونکه هیچ کێشه‌یه‌کی سیاسی به شه‌ڕ و ڕێگای نیزامی چاره‌سه‌ر نابێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕژیمی ئێران تا ئێستاش پرسی کورد به چاوی ئه‌منییه‌تی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و هه‌ڵس و که‌وتی ده‌گه‌ڵ ده‌کات. له ڕێکه‌وتی مانگی سیپتامبری 2018 دا ئێران هێرشی موشه‌کی کرده سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی دوو لایه‌نی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌رێمی کوردستانی باکوری عێڕاق. له‌و هێرشه‌دا 16 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا که که له نێو قوربانیه‌کان دا 6 که‌سیان ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوون. شڵماشی کوتی ئێمه پێشنیاری ووت و وێژ و ڕێگا چاره‌ی سیاسی ده‌که‌ین و ئه‌وان به کوشتن و بڕین وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێ ده‌چێ ئێستاش شه‌ڕی چه‌کداری له به‌رنامه‌ی دا هه‌بێ. پێتوایه پێشمه‌رگه‌کانیان ببن به به‌شێک له هێزی نیزامی ئه‌مریکا؟
شڵماشی کوتی:
ئێمه هه‌مو حیزبه‌کان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێستین که به نوێنه‌رایه‌تی هیچ لایه‌نێک شه‌ڕ ناکه‌ین. ئێمه کومیته‌یه‌کی هاوبه‌شمان پێک هێناوه بۆ هه‌ل و مه‌رجێک که ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا بۆ ووت و وێژ ده‌گه‌ڵ ڕژیم یان ئه‌وه که هه‌ل و مه‌رجێک بڕه‌خسێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کان که بتوانین به یه‌که‌وه ئیداره‌ی کوردستان بکه‌ین.
نان له جیاتی چه‌کی ئه‌تۆمی
خه‌ڵک ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ له ڕژیم بێزارتر ده‌بن. خه‌ڵکی ئێران چه‌کی ئه‌تۆمیان ناو به‌ڵکو نان و ژیانیان ده‌وێ. ئه‌وان لایه‌نگری شه‌ڕ و کێشه له گه‌ڵ ئیسڕائیل نین، ئه‌وان خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌کانن، نه‌ک ئه‌وه که سه‌روه‌ت و سامانی ئێران سه‌رفی گروپه تیڕۆڕیستیه‌کان له عێڕاق و یان لوبنان بکرێ.