بە پێی ڕاپۆڕتی “چاوەدیڕی کوردستان” کەسێک بە ناوی جەعفەر پەکەند، تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی بۆکان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گزراوەتەوە.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک حیزبەکانی کوردستان دەسبەسەر و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە مافی هەبوونی پارێزەو چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە شارو ناوچەکانی کوردستان زیاتر لە ٥ هاونیشتمانی دیکەی بۆکانی دەسبەسەرکراون و لە گرتووخانەکانی شاری ورمێدا ڕاگیراون.