ئاماره ڕه‌سمییه‌كان ده‌ریان خستووه كه ١١ میلیۆن كه‌سی په‌ڕاوێزنشین له قه‌راخ شار، به تایبه‌ت قه‌راخ شاره گه‌وره‌کاندا دهژینو چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا كۆتایی ساڵی ١٣٩٥، ڕێژه‌ی ئه‌م حه‌شیمه‌ته بگاته ١٣ میلیۆن كه‌س.
كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی ده‌ڵێن له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی په‌ڕاوێزنشینی ده‌توانن باس له ٢٤ کاریگه‌ریی خراپی ئه‌و دیارده‌یه بکه‌ن که سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی تاوانه‌كان دیارده‌ی پهڕاوێزنشینییه.
ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌زه‌وی، جێگری گه‌شه‌پێدانی ئاواییهكانو ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی سه‌ر به ناوه‌ندی سه‌ركۆماری ده‌ڵێ كاتێك تاوتوێی ئافهتو خه‌ساره‌کانی په‌ڕاوێزنشینی ده‌كه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م مه‌سه‌له جگه له خه‌رج داتاشین بۆ ئێران هیچ شتێكی دیكه‌ی به‌دوادا نه‌هاتووه.
كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تیی وێڕای پێداگریی له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له كه په‌راوێزنشینه‌كان له هه‌ژارترین خه‌ڵكی ئێران پێك هاتووه، ئه‌وان به قوربانیی گیروگرفته ئابوورییهكانو بێ به‌رنامه بوونی ده‌وڵه‌ت له‌م سه‌رده‌مانه‌ی كه به ده‌ورانی گه‌شه ناسرابوو دهزاننو پێیان وایه كه‌مته‌رخه‌می له بابه‌ت ژێرخانه‌كانی گونده‌كان، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفته‌یه.
كارناسان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن وڵاتێك كه كێڵگه‌و مهزراو مووچه‌کانی وشك بووه‌و ئاژهڵدارییهكهی ڕوو له فه‌وتانه، كرێكاری لادێیی به هیوای دۆزینه‌وه‌ی كار روو ده‌کاته شاره گه‌وره‌كان؛ شاریش که وڵامده‌ری گرفتی بێكاریی ئه‌وان نییه‌و سه‌رباقی ئه‌وه‌ش تووشی كێشه‌ی گرانیی شوێنی نیشتهجێبوونو حه‌وانه‌وه‌شیان ده‌بن.
كارناسانی ئابووریش ده‌ڵێن له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ڕێژه‌ی بێكاران ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر دهبێو هاورده‌ی كاڵا جێگه‌ی كارخانه به‌رهه‌مهێنه‌ره نێوخۆییه‌كانی گرتۆته‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشه‌ی په‌ڕاوێزنشینی چاره‌سه‌ر ناكرێ.