كێشه‌ی كه‌می ئاو له ڕوانسه‌ر قه‌یرانێكی جیددیه.
حوسێن وه‌یس مرادی، فه‌رمانداری ڕوانسه‌ر ده‌ڵێ به‌م هۆیه‌وه كه سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ئه‌م شاره به ڕاده‌ی ١ له ٣ی ماوه‌ی هاوشێوه دابه‌زیوه، قه‌یرانی ئاو له‌م شاره بۆته قه‌یرانێكی جیددی.
سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌كانی جوانڕۆو ڕوانسه‌ر له پارێزگای كرماشان، له ئاواییه‌كانی سهردهمو بلهزین هه‌ڵكه‌وتووه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا فه‌رمانداری ڕوانسه‌ر ده‌ڵێ بۆ ڕێگری له كه‌ڵكوه‌رگرتنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و بێ سه‌ره‌وبه‌ره له ئاوه ژێرزه‌وییه‌كان، كشتوكاڵ به ئاوی زیاتره‌وه له‌م ئاواییانه سنووردار كراوه‌و ڕێگه به هیچ كه‌س نادرێ به‌بێ مۆڵه‌ت بیر لێبداو ئاوی سه‌رچاوه‌كان له‌نێو به‌رێ.
كامران كه‌ریمی، به‌ڕێوه‌به‌ری جیهادی جووتیاریی شاری ڕوانسه‌ریش ده‌ڵێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ١٠ هه‌زار هێكتار له زه‌وی و زاره‌كانی ئه‌م شاره گه‌نمه‌شامی ده‌چێنن، به‌ڵام به ئاوڕدانه‌وه له‌م مه‌سه‌له كه ئه‌و به‌رهه‌مه پێویستی به ئاوی زۆر هه‌یه، ئه‌مساڵ ته‌نیا له ٣٥٠٠ هێكتاری ئه‌م زهویو زارانه گه‌نمه‌شامی ده‌چێندرێ.
شایانی باسه قه‌یرانی بێئاوی له ئێران بۆته قه‌یرانێكی قووڵ و بێ چاره‌سه‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌م زووانه له چه‌ند ناوچه‌ی ئێران بارانێكی زۆر باریوه، به‌ڵام ئێستاش قه‌یرانی وشكه‌ساڵی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.