یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی خولی فێرکاریی ئه‌ندامانی خۆی ڕێوڕه‌سمێکی به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م رێوڕه‌سمه که له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی کۆڕ‌و کۆبوونەوکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا گیرا، به راگرتنی چه‌ند سات بێده‌نگی بۆ رێزگرتن لە یادی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان ده‌ستی پێکردو لە سەرەتای بەرنامەکەدا حامید شه‌ریفی، کادری فێرگەی سیاسیی نیزامیی حیزب په‌یامی فێرگەی به‌م بۆنه‌یه‌وه خوێنده‌وه.
حامید شه‌ریفی له په‌یامه‌که‌یدا وێڕای ده‌سخۆشی له بنه‌ماڵه شۆڕشگێڕه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان که ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ منداڵه‌کانیان ڕەخساندوە که منداڵەکانیشیان له درێژه‌ی رێگا‌و رێبازی خۆیاندا خولی سه‌ره‌تایی سیاسی نیزامی ببینن، ئاماژه‌ی بە وانه‌و فێرکارییەکانی ئه‌م ده‌وره‌یه کرد‌و گوتی ئه‌م خوله چه‌ند بواری سیاسی، نیزامی، بێهداشتی له خۆ گرتبوو که به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا فاتمه شه‌ریفی، یه‌کێک له به‌شدارانی دەورکە په‌یامی دهورهکهیانی خوێنده‌وه.
فاتمە شه‌ریفی وێڕای ئاماژه به بارودۆخی ئێستای کوردستان‌و ناوچه گوتی بە ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین کە بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی حیزب‌و گه‌ل به هه‌موو جورێ لە ههوڵو تێکۆشان دابین. ناوبراو هەروەها پشتیوانیی یه‌کیه‌تیی لاوانی له حزووری پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ناوچه سنوورییه‌کان دووپات کردەوە.
له به‌شێکی دیکەی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا پێشه‌وا عه‌لیپوور، سکرتێری رێکخراوه‌ی لاوان وێڕای ئاماژه به چالاکییه‌کانی لاوان پاش کونگره‌ی حه‌وتی خۆی گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ له کونگره‌ی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا ناوی رێکخراوی لاوانی ئێمه ده‌بردرێ‌و بانگهێشتی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌کرێین، ئەوە بۆ هه‌وڵ و تێکۆشانی تاک به تاکی ئێوه لاوانی خوێن گه‌رمی نیشتمان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شایانی باسە له کۆتایی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا لاوانی چالاکی ئه‌م ده‌وره‌یه ژینۆ ئیبراهیمی، ئارام باڵهکیو ناسر که‌ریمی لەلایەن بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانەوە خه‌ڵات کران.