سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی گوندی سۆفییان لە ناوچەی نەڵۆسی شاری شنۆ بە تەواوی ویشک بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردکاناڵ ماوەی مانگێکە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی گوندی سۆفیانی شنۆیە بە تەواوی ویشک بووەو خەڵکی ئەو گوندە ئاوی خواردنەوەی خۆیان لە شارو ناوچەکانی دەوروبەریان دابین دەکەن.
پەیامنێری کوردکاناڵ دەڵێ ئاوی خواردنەوەی گوندی سۆفییان لە رێگەی چاڵاوێکی قووڵەوە دابیندەکرا، بەڵام بەهۆی ویشکبوونی چاڵاوەکە خەڵک بە تەواوی کەوتوونەتە تەنگانەوەو بە تانکێر لە شارەوە ئاودێنن.
بەپشت بەستن بە ئامارە ڕەسمییەکان دانیشتوانی ٢٧١ گوندی کرماشان، ٦٠٠ گوندی سنە و ٣٠٧ گوندی ورمێو هەروەها ٥٠٠ شاری ئێران لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون.
بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای پشتراستکردنەوەی کیشەی کەمئاوی و نەبوونی ئاو لە گوندەکان، هیچ هەوڵێک بۆچارەسەریی ئەو کێشەیە نادەنو بە هێنانەوەی ئەو بیانووە کە هۆکاری ئەو قەیرانە ویشکەساڵیو زۆر کەلکوەرگرتنی خەڵک لە ئاوە ژێرزەوییەکانە، خۆیان لە بەرپرسایەتیی ئەو قەیرانە دەدزنەوە.